شەهریبان یەك رۆژی كوردستان بەهەموو ئەوروپا ناگۆڕێتەوە
سڤیل:
تایبەت
شەهریبانا كوردی بەهیوایە دەرفەتێكی دیكەی بۆ
بڕەخسێت جارێكی دی بێتەوە كوردستان و
كۆنسێرتێك ساز بكات.
شەهریبانا كوردی، یەكێكە لە ئافرەتە
گۆرانیبێژەكانی باكوری كوردستان، ساڵی 1975
لەباژێری مێردین لەدایكبووە، ئێستا هاوسەر و
منداڵەكانی لەوڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە. ساڵی
2007 سەردانی كوردستانی كرد و بەبۆنەی نەورۆز
ئاهەنگێكی لەشاری هەولێر سازكرد،
لەلێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) رایگەیاند، هیواخوازە
جارێكی دیكەش بێتەوە كوردستان كۆنسێرت بكات،
گوتی "چ كوردێك لەئەوروپا دەتوانێ غەریبی
كوردستان نەكات، من نەك هەر هەولێر، غەریبی
هەموو كوردستان دەكەم، هەركاتێك داوەت بكرێم
دێمەوە". شەهریبان گوتیشی "تەنیا جەستەم
لەئەورپایە، ئەگەرنا بە دڵ هەر لەكوردستانم،
هەموو خۆشی ئەوروپا بە قوربانی پیاسەیەكی
كوردستان بێت، یەك رۆژی كوردستان بە هەموو
ئەوروپا ناگۆڕمەوە ".
ههروهها له دیمانهیهکی له تهک گۆڤاری خازر له سهر ژیانی خۆی دهدوێت ....
ادامه مطلب

